کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 29ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 20ی ئەیلوولی 2019 ژینگەپارێزان و خەڵک زبڵ و پاشماوەکانی دەورووبەری دەریاچەکەیان کۆ کردەوە و کەمئەندامێکی خەڵکی مەریوان کە بەهاوکاریی هاوژینەکەی، هەفتەیێکە زبڵ و پاشماوەکانی نێو دەریاچەکە کۆ دەکاتەوە، بە مەلەکردن ئەم سەر و ئەو سەری دەریاچەکەی بڕی.
سەلاح سەعیدپوور کە بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوو دەست و چاوی لەدەستداوە و پلەی یەکەمی راکردن و مەلەوانی کەمئەندامانی ئێرانی هەیە، دەڵێت، زرێبار وەک جاران نەماوە و ئاگایان لێی نەبێ، تەواو لەنێو دەچێت.
کەمپەینی هاواری زرێبار لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ژینگە دامەزراوە کە پێشتر دوو ئەندامی چیای سەوزی مەریوان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەدا لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان گیانیان لە دەست دا و خەڵکی شارەکە پێیان دەڵێن شەهیدانی ژینگە.
Your Comment