عێراق به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا قبووڵ ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بریکاری وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا قبووڵ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلوولی 2019 جاسم عه‌تیه‌ بریکاری وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ئه‌ورووپییه‌وه‌ به‌ که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیای گوت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دژی‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هانی په‌نابه‌ران ده‌دات ئاره‌زومه‌ندانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان.

ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌ردانی جنێڤ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ په‌نابه‌رانی عێراقییه‌وه‌ بكات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی‌ په‌نابه‌رانی عێراق بۆ وڵاته‌که‌یان ئاسان بکه‌ن.

جاسم عه‌تییه‌ به ‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ هیچ پێناسێكیان پێ نییه ‌و خۆیان به ‌هاووڵاتیی عێراق ناساندووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86408

Your Comment

You are replying to: .
captcha