هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا کوژراو برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدی شەعبی، بۆردوومان كردنی هێزەكانیان لە شارۆچكەی قائیم لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەخاتە ئەستۆی ڕەژیمی زایۆنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی، شەوی یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەچوارچێوەی زنجیرەیێک هێرشی ڕەژیمی زایۆنیدا بۆ سەر عێراق جارێكی دیكە ئیسرائیلییەكان ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەسەر رێگەی "عەكاشات"ی قائیم و لەدوری 15 كیلۆمەتر لە سنووری سووریاوە هێزەكانی حەشدی شەعبی كردۆتە ئامانج.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو دەستدرێژییە هاوكات بووە لەگەڵ چاودێری كردنی ئاسمانی ناوچەكە لەلایەن فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە و وێڕای ئەوەش باڵۆنێكی گەورەی چاودێری لەئاسمانی نزیک رووداوەكە هەبوو ەو بۆردوومانەكەش هاوكات بووە لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەكانی "ئیرادەی سەركەوتن" لە رۆژئاوای عێراق بە بەشداری هێزەكانی حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی بۆ شوێنپێهەڵگرتنی گرووپە تیرۆریستییەكان.

ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی هێمای بۆ ئەوە كردووە كە ئەو دەستدرێژییە هێزەكانیان لە بەجێهێهانی ئەركی نیشتمانی خۆی لە دژایەتی تیرۆر و بەرگری كردن لە خاكی عێراق و ئاسایشەكەی ساردناكەنەوەو رووبەڕووی هەموو دەستدرێژییێک و ئەو لایەنانەش دەبنەوە كە پشتیوانی دەكەن.

هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هێمای بۆ ئەوە كردووە كە بەهۆی بۆردوومانەكەوە چەكدارێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە. بەڵام پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاندبوو كە دوو چەكداریان كوژراون و یەكێكی دیكەشیان بریندار بووە.

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85921

Your Comment

You are replying to: .
captcha