حزبی شین فین-ی ئیرلەند ڕەخنەی توند لە گوشار خستەنە سەر کوردانی تورکیا دەگرێت

بەشی جیهان- حزبی شین فین ڕایدەگەیێنت لەسەرکار لادانی شارەوانی شارە کوردنشینەکانی تورکیا پێشێل کردنی مافی کوردەکانە و سەرکوت کرنی دیموکراسییەتە لە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی شین فینی ئیرلەند ڕایدەگەیێنێت لەسەرکار لادانی سێ شارەوانی هەڵبژێردراو سەربە حزبی کوردیی دیموکراتیکی گەلان لە تورکیا پێشێل کردنی ئازادی و مافی کوردەکان لەو وڵاتەیە.

مارتینا ئەندرسۆن نوێنەری سەربە شین فین لە پەرلەمانی ئیرلەند، لە کار دوورخستنەوەی سێ شارەوانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری تورکیاوە نادیموکراتیک وەسف دەکان و دەڵێت ئەمە هەوڵێکی نایاساییە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی حزی دەسەڵاتدار لە تورکیا و کونترۆڵ کردنی کوردەکانە لە باشووری وڵاتەکەیان.

ئەم حیزبە هەروەها ئاماژە بە پرسی زیندانی کردنی 50 نوێنەری هەدەپە لەوان سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات و ڕایدەگەیێنێت دوور خستنەوەی سێ شارەوانە کوردەکە دوا هەڵمەتی تورکیایە بۆ سەرکوت کردنی کوردەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85865

Your Comment

You are replying to: .
captcha