بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نائیل شامە لێکۆڵەری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی عەرەب نیووزدا نووسیوویە گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ئێستا و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات.
ناوبراو دەڵێت یەک لە گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ئێستاکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە لە ڕێکەوتی 25ی سێپتێمبێری 2017 کە پاشهاتی گرینگی دەبێت.
ئەو لێکۆڵەرەی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی دەکات: دەمەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی کورد دەبێتە هۆی ورووژاندنی کوردەکانی تورکیا و ئەوانێش ڕێبازەکەی کوردەکانی عێراق دەگرنە بەر. ئەو پرسە هەر وەها ئەبێتە هۆی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق بۆ کونترۆڵ کردنی کەرکووک.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment