نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم کۆبانی گفتوگۆیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە مەزڵووم کۆبانێ کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 20ی کانوونی دووەمی 2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى، ناسراو بە مەزڵووم کۆبانێ، بۆ كۆچى دوايي دايكی، سه‌ره‌خۆشیی لێ كرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، "هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبووى دايكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌".

هاوکات مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى.

خەزان حاج حسێن، دایکی مەزڵووم کۆبانێ رۆژی سێشەممە 2021/01/19 لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە شاری کۆبانێ کۆچی دوایی کرد. تەرمی خەزان حاج حسێن لە گوندی هەلنجێ بە خاک سپێردرا.

خەزان حاج حسێن دایکی سێ کچ و پێنج کوڕ بوو و هاوژینەکەی د. خەلیل عەبدی بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 812

Your Comment

You are replying to: .
captcha