دوو سه‌رکرده‌ی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی دوو سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعشی له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی ته‌مووزی 2019 ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌کانیان به‌ یارمه‌تیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق توانیویانه‌ دوو سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر بکه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: دوو سه‌رکرده‌که‌ی داعش که‌ ناسنانه‌ و پێشینه‌ی چالاکییه‌کانیان ڕانه‌گه‌یێندراوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی فه‌وجی 61 و هه‌واڵگریی میحوه‌ری باکووری حه‌شدی شه‌عبی و ئیداره‌ی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیر کراون.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، سوپا و پۆلیسی عێراق جاروبار هه‌واڵی ده‌ستگیرکردن و کوژرانی ژماره‌یێک له‌ چه‌کدار و سه‌رکرده‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ناوچه‌کانی عێراق ڕاده‌گه‌یێنن.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65029

Your Comment

You are replying to: .
captcha