ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕێگره‌ له ‌ڕێكه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كیه‌كان ڕێگرن له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتن بكرێت.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ڕایگه‌یاند: "به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستانن له‌ ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان جا چ كێشه‌ی سیاسی بێت یان ئابووری، ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیش ڕێگرن له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتن بكرێت، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیاندا دروستبوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ لێی و بێباكه‌و نایه‌وێت جیاوازییه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی حزب و جه‌ختی كرده‌وه‌: "خۆشبه‌ختانه‌ له‌ دوای كۆنگره‌ كاری به‌رچاو ئه‌نجامدراوه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده ‌و ڕێكخستن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ هه‌مو كات زیاتر پێویستی به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دڵسۆزو ڕاستگۆو ده‌ستپاك هه‌یه‌ كه‌ سوپاس بۆ خودا یه‌كگرتو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌هجه‌ به‌رده‌وامه‌و كاری زۆر باشمان ئه‌نجام داوه‌و به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمانی ده‌زانین كه‌ به‌رده‌وام بین له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دیندارو خاوه‌ن په‌یام".

News Code 5830

Your Comment

You are replying to: .
captcha