به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری سووریا خێزانی چه‌كدارانی داعش ئازاد ده‌كات

به‌شی سووریا- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری سووریا بڕیاری دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 800 ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌ كه‌مپی ھۆلن، ئازاد بكات.

کوردپرێس:

ئاژانسی ھه‌واڵی ھاواری نزیک له‌ په‌یه‌ده له‌ هه‌واڵێکدا ڕای‌گه‌یاند:‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌ عه‌ین عیسا و به‌ ئاماده‌بوونی ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر و ژماره‌یێک ڕیش سپی و سه‌رۆک ھۆزه‌كانی عه‌ره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر بڕیاری دا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-06-2019‌) 800 ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌ كه‌مپی ھۆلن، ئازاد بكات که‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌ڵكی ڕه‌ققه‌ و ته‌بقان‌ و بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعشن."

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ عه‌بد حامد ئه‌لموبھاش ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر گوتی: "ژماره‌یێكی زۆری سه‌رۆک ھۆز داوای ئازادكردنی ژماره‌یێک ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ كه‌ له‌ كه‌مپی ھۆل ده‌ستبه‌سه‌رن و گه‌ره‌نتی ته‌واویشیان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان بۆ ده‌گوازرێنه‌وه‌."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ لیستێكی 800 ناویان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانیان ئازاد ده‌كرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54105

Your Comment

You are replying to: .
captcha