کوردپرێس:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2-6-2019 محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان کرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رک و كاری نوێیدا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیان له زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پیرۆزباییه‌که‌ی ئه‌لحه‌كیمی كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ نیشان دا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment