ڕێگای نوێ بۆ فرۆشتنی نەوت لەبەردەستدایە

بەشی ئێران- وەزیری نەوتی ڕایگەیاند: ڕێگای نوێ بۆ فرۆشی نەوتی ئێران لەبەردەستدایە بەڵام دەبێت پڕۆسەکەی تاوتوێ بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە مەراسیمی کردنەوەی بیست و چوارەمین پێشانگای نەوت، گاز، پاڵاوتن و پیترۆشیمی کە لە هۆڵی پێشانگای نێونەوتەوەیی تاران بەڕێوە چوو زیادی کرد: ئەمساڵ ساڵی ڕەونەقی وەبەرهێنان ناوی لێنرا و ئێمە هەر لەسەرەتای ساڵەوە هەوڵەکانمان چڕ کردەوە بۆ ئەمەی کە لە ڕێگای جیاوازەوە یارمەتیی ڕەونەقی وەبەرهێنان بدەین.

ناوبراو وتی گرینگترین ئەولەویەتی پیشەی نەوت لە ساڵی 98 پاراستنی ئاستی هەناردە کردنی نەوتە و دابین کردنی پێداویستیی یەکەکانی پاڵاوتن و پیترۆشیمییە و درێژەی دا: زیاتر کردنی وەبەرهێنانی گاز و هاوکاری کردن لەگەڵ زانکۆکاندا یەکەمایەتییەکانی تری پیشەی نەوتی ئێرانە لە ئەمساڵدا.

زەنگەنە جەختی کردەوە: تا ئێستا 10 گرێبەست بە بەهای 6 هەزار و 500 ملیار تمەن-مان لەگەڵ بەڵێندەرانی ناوخۆیی واژۆ کردووە و 23 گرێبەستی دیکەش بە بەهای 35 ملیار تمەن لە قۆناغی تاوتوێ کردندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53438

Your Comment

You are replying to: .
captcha