ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌رگرت

به‌شی تورکیا- پاش تێپه‌ڕبوونی 20 ڕۆژ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی زۆری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌رگرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش تێپه‌ڕبوونی 20 ڕۆژ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی زۆری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌رگرت.

حوکمی فه‌رمیی ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ له‌ حاڵێکدا ده‌رکرا‌ که‌ داواکارییه‌کانی ئه‌که‌په‌ ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاکوو کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی تانه‌ی سه‌رووئاسایی حوکمی فه‌رمی بۆ شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌رنه‌کرێت.

ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی چووه‌ دادگای چاگلایان و نامه‌ی فه‌رمی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌رگرت.

لێکدانه‌وه‌ی تانه‌ی سه‌رووئاساییی ئاکپارتی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ 31ی ئازاری 2019 هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌کانی تورکیا به‌ڕێوه‌چوون و پارتی گه‌لی کۆماریخوازی (جه‌هه‌په‌) توانیی له‌ هه‌ر دوو گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ سه‌ر پارتی داد و گه‌شه سه‌ر بکه‌وێت. به‌پێی دوایین ئه‌نجامه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ چوار ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگ و بینالی یڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه (ئه‌که‌په‌) چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53185

Your Comment

You are replying to: .
captcha