به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا که‌ریم سه‌رۆکی تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان کوردی ئێزدیی شنگال ڕایگه‌یاند: قۆناغی دووه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌ستی پێکردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی دیکه له گوندی کۆجۆ هه‌ڵده‌درێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که ته‌واوى ڕووفاته‌کان ده‌نێرن بۆ پزیشکی دادی به‌غدا و دواى هێنانه‌وه‌شیان ڕووفاته‌کان ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژى 21ی ئازار ئه‌مساڵ یه‌که‌مین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له شنگال هه‌ڵدرایه‌وه که ڕووفاتى 28 هاووڵاتیى ئێزدی تێدا بوو.
ئامارێکی نادروست له‌سه‌ر ژماره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بڵاو بۆته‌وه و هه‌ندێک سه‌رچاوه ژماره‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال به 80 گۆڕ ڕاده‌گه‌یێنن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پێشتر بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم ژماره‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی شنگالی به 217 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاندووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment