کوردپرێس:
جەلال قەڵاشاخانی بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: یەکەمین پێشانگا و فستیڤاڵی مۆدیل و جلوبەرگی کوردی لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و ئەوەش پلانێکی لە چوارچێوەی زنجیرە فستیڤاڵەکانی جلوبەرگی ئیسلامی و ئێرانی کە نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
قەڵاشاخانی زیادی کرد: لەو فستیڤاڵەدا 6 پارێزگای ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و تاران و خوراسانی باکوور و کوردستان و کرماشان بەشداری دەکەن.
ناوبراو گوتیشی: لە ئیدارەی ڕۆشنبیریی کوردستان نووسینگەیێکی هەمیشەیی بۆ ئەو ڕووداوە گەورە هونەرییە پێکدەهێنرێت و لە 15ی بەفرانبارەوە تاوەکوو 30ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لایەنگرانی فستیڤاڵەکە دەتوانن بەرهەم بنێرن و داوای بەشداری بکەن.
شیاوی ئاماژەیە هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ئیدارەی ڕۆشنبیریی کوردستان ئەو فستیڤاڵە هونەرییە لە 5 بۆ 10ی نەورۆزی ساڵی 1398 لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment