به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس ئیسماعیلی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌مریکا به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی واژۆکراو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، هێزه‌کانی عێراقی پڕچه‌ک نه‌کردوووه و مه‌شقی سه‌ربازیشی به‌وان نه‌داوه و ته‌نها چه‌کی ده‌ره‌جه 2ی ڕاده‌ستی عێراق کردوووه.
ناوبراو گوتیشی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا به شێوه‌یێکی نایاسایی له ناو خاکی عێراقن هه‌ر بۆیه ئاماده‌بوونی هێزی بیانی له ناو خاکی عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته دێته‌ر ئه‌ژمار و ناکرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگ بین.
ناوبراو گوتیشی: به‌رده‌وامیی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی نێوان واشنتۆن- به‌غدا ئه‌م وڵاته به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی ئابووری ده‌کاته‌وه و هیچ سوودێکی بۆ سیسته‌می سه‌ربازیی وڵات به‌دواوه نابێت.
عه‌باس ئیسماعیلی له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی نێوان واشنتۆن- به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment