به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که سوپای وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌شکه‌رکێشیی ده‌کات و هێزی کوردی سووریا له‌و ناوچانه ده‌رده‌کات.
میشڵ جانسن چاو‌دێر و شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که کوردی سووریا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی هه‌ره‌گرینگ بوونه‌ته‌وه که هه‌ڕه‌شه له شوناس و پێگه‌یان ده‌کات هه‌ر بۆیه به توندی له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که مه‌ترسییێکی جیدی هه‌ڕه‌شه له کورده‌کانی سووریا ده‌کات و له یادداشته‌که‌ی له ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی گوولف توودهیدا نووسیی: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا جیدییه و پێده‌چێت تورکیا ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بدات.
میشڵ جانسن ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا ئه‌وا هێزه‌کانی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه به‌رخۆدانێکی باش له به‌رانبه‌ر تورکیا ده‌که‌ن و تورکیا ناچار ده‌که‌ن که هێرشه‌که‌یان به هێرشێکی به‌رفراوانتر بگۆڕن به به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر، ده‌بابه و هه‌زاران هێزی سوپای ئه‌و وڵاته.
ناوبراو پێشی وایه هێزه کوردییه‌کانی سووریا که عه‌ره‌به‌کان هاوشانی ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ن هێزێکی کارامه و به‌هێزن که شوێنێکی دیکه‌یان نییه بچن هه‌ر بۆیه به توندی به‌ره‌وڕووی هێرشی تورکیا ده‌بنه‌وه.
میشڵ جانسن له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه هه‌م کورد و هه‌م عه‌ره‌بی سووریا، تورکیا وه‌ک ئیمپراتووریای عوسمانیی سه‌رکوتکه‌ر ده‌ناسێن که پاش شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م ڕووخا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment