بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیێکی سوپای تورکیا له ناوچهی زێلكانی سهر به ناحیەی بهعشیقه لە پارێزگای نەینەوا کراو و سەرجەمیان لەدەرەوەی بنکەکە کەوتنەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بنکە سەربازییەکەی تورکیا لەرێگەی پێنج مووشهكی گرادى ئاراستەکراو بەئامانج گیراوە.
بنكەی سەربازی توركیا ساڵی 2015 لە سنوری زیلكان دامەزراوە و لە ئەمساڵدا شەش جار مووشەكی ئاڕاستە كراوە.
Your Comment