بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە، لە دەیەمین دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا و لە درەنگانی شەوی ڕابردوو پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کردووەتەوە.
سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گوڤەن لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی تویتەر لەبارەی دەستگیر کردنی دایکییەوە نووسیویەتی: "هەر قەترە فرمێسکێک کە لە چاوی کوردێک دەڕژێننە خوارەوە، دەبێت باجەکەی بدەن، ئەگەر ئەمڕۆش نەبێت بە دڵنیاییەوە بەیانی باجەکەی هەر دەدەن".
لەیلا گوڤەن بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە پەکەکەیە و بە نهێنی کاری بۆ پەکەکە کردووە، بۆیە سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە سەر بە پەکەکە بێت.
کاتێک پۆلیس گوڤەنی دەستگیر کردووە ئەو ئاماژەی داوە کە لە تورکیا سیاسەت دەکات و ڕاناکات، جا لە زیندان بێت، یان دەرەوەی زیندان ئەو سیاسەتی خۆی دەکات.
لەیلا پێشتریش لەسەر ئەو دۆسیانە زیندانی کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو زیندان ٧ مانگ مانی لە خواردن گرت و ژیانی کەوتە مەترسییەوە، بۆیە دادگا بڕیاری ئازادکردنی دا و دوێنێ شەویش دەستگیر کرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment