عێراق بەمەبەستی دابین كردنی ئاسایشی هەڵبژاردن 250 هەزار سەرباز دەخاتە ئامادەباشییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی دابینك ردنی ئاسایشی هەڵبژاردن و پاراستنی بنكەكانی دەنگدان بڕیارە 250 هەزار سەربازی عێراقی بخرێنە ئامادەباشییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەوە عەبدولئەمیر شەمەری، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە رۆژی دەنگدان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن و پاراستنی بنكەكانی دەنگدان، لە سەرتاسەری وڵاتەكە.

ناوبراو رونیشیكردەوە، رۆژی 10ی تشرینی یەكەم كە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، 250 هەزار سەرباز لە شارەكانی عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، كە ئەركیان پاراستنی 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان دەبێت.

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، 5ی ئەم مانگە سندووقەكان بەسەر بنكەكاندا دابەش دەكرێن و هێزی ئەمنیش بڵاوەیان پێدەكرێت بۆ پاراستنیان.

News Code 3573

Your Comment

You are replying to: .
captcha