خولی فێرکاریی زمانی فارسی بۆ یەکەمجار لە زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند بۆ یەکەمجار خولی فێرکاریی زمانی فارسی لە زانکۆی چەرمۆ لە شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە.

داوود حەسەن پوور لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕایگەیاند لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی چەرمۆی شاری چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی یەکەمین خولی فێرکاریی زمان و ئەدەبیاتی فارسی دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیادی کرد ئەم خولانە بە پشتگیریی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی ئاشنابوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی لەگەڵ زمان و ئەدەبیان و فەرهەنگی ئێرانیدا ڕێکخراوە.

هەر بەوتەی حەسەن پوور، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێرانیدا پێوستیان بەم مەشقەیە.

حەسەن پوور زیاتر وتی: مەشقی زمانی فارسی لە چەند ناوەندێکی دیکەیشدا لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

News Code 3361

Your Comment

You are replying to: .
captcha