کوردپرێس:
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بلاوی کردەوە "لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە".
ئاماژەی بەوەش داوە، دابین کردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.
لەماوەى رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى هەڵەبجە داوای لە حکومەت کردبوو بۆ دابنینکردنى برێک پارە بۆ چارەسەری بەرکەوتووانى چەکی کیمیایی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و بەشێکیشیان پێویستیان بە دەرەوەى وەڵاتە بۆ چارەسەر.
Your Comment