کوردپرێس:
عەلی حەمەساڵح لە نووسینێکدا دەڵێت "بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین، تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینە ڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە".
بەوتەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان "پارەی پێویست بۆ موچە (٨٩٦) ملیار دینارە، داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (٣٥٠) ملیۆن دۆلار بوە(بەرمیلێک ٢٥ دۆلار) دەکاتە(٥١٤) ملیار دینار".
دەقی نووسینەکەی عەلی حەمەساڵح:
وردەکاریی ئەو داھاتانەی زیاترە لە پارەی پێویست بۆ مووچە
بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت..
بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین.. تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە.
چۆن؟
پارەی پێویست بۆ موچە (٨٩٦) ملیار دینارە..
-داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (٣٥٠) ملیۆن دۆلار بوە(بەرمیلێک ٢٥ دۆلار) دەکاتە(٥١٤) ملیار دینار.
-(٢٠٠) ملیار دینار بەغدا..
-(٢٠) ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان..
واتە: بەبێ داھاتی ناوخۆ ٨٢٪ موچە دابین بوەو بۆ پێدانی موچەی تەواو (١٦٢) ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ..
ئایا داھاتی ناوخۆ دەتوانێت ئەم بڕە دابین بکات؟
بەڵێ: ئەگەر مانگی دووی ئەم ساڵ بە پێوەر وەربگرین داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە (٣٧٣) ملیار دینار بوە.. بڕی (١٦١) ملیار دیناری سلێمانی کە ٤٣٪ دەکات و بڕی (٢١٣) ملیار دیناری ھەولێرو دھۆک کە ٥٣٪ دەکات..
واتە: ئەگەر داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە وەک مانگی دووی ئەم ساڵ بێت ئەوا کۆی داھات ( ٢١٢) ملیار دیناری زیاترە لە موچە.. ئەگەر ٥٦٪ کەمیکردبێت ھێشتا بەشی موچە بەبێ لێبڕین دەکات..
Your Comment