بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان، خزمەت بکەن و دڵنیاییشی دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییێکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.
هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نمونەیێکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment