مەسرور بارزانی داوای گەڕانەوەی كریستیانەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای کرد كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كردووە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە گرنگیی برەودان بە كولتوری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق کردەوە و داوای کرد كریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لە کوردستان، خزمەت بکەن و دڵنیاییشی دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئاسانکارییێکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.

هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە لە دیدارکەدا، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە نمونەیێکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە لە ناوچەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha