بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردەوە، لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق زانیاری دروست بەدەست هات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە یاسا هەڵهاتوو، کە بە مادەی ٤ تیرۆر داواکراو بوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری، دژەتیرۆر، یەکەی وەڵامدانەوەی خێرای عیراق کە بەمەرامی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون.
لە ڕاگەیێندارەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ڕەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەستنیشان کران و خرانە ژێر چاودیری هێزەکانمانەوە، پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەر ٨ تیرۆریستی تۆمەتبار کە بەرەگەز عەرەب بوون دەستگیرکران.
Your Comment