کوردپرێس: پاش ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەیت موقەدەسی خۆرهەڵات، هاووڵاتییانی تورکیا سەرباری قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ هاتنە سەر شەقام و دژی ئیسرائیل دروشمیان گوتەوە.
لە ئەستەمبۆڵ هاووڵاتییان لە بەردەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل دروشمیان گوتەوە و داوایان کرد کونسوڵخانە و باڵوێزخانەی ئیسرائیل دابخرێت.
پۆلیسی تورکیا لەو کاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندراوە بەرپەرچی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە پێبەندی ڕێنماییەکان نەبوون بەڵام ئەم جارە لە خۆپیشاندانەکەدا ڕێگریی لە خۆپیشاندەران نەکرد.
Your Comment