کوردپرێس: لەمبارەوە ئەحمەد خورشید، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی قەزای حەویجە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ماجدی سەر بە ناحیەی "ریاز" لە باشووری کەرکووک و لەو هێرشەدا دوو هاوڵاتی دانشتووی گوندەکە بریندار بوون."
هاوکات: "هێزێکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سەر بە لیوای 3ی پیادەی فیرقەی 5ی ئالیات بەمەبەستی بەهاناوەچوونی دانیشتوانی گوندەکە جووڵەیان پێ کراوە کە بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیی ئەو هێزەدا تەقیوەتەوە و و بووەتە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم و برینداربوونی ئەفسەرێکی تر بە پلەی مولازم بەناوی علاو".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment