کوردپرێس: عەلی موسەوی سەرۆکی ئیدارەی ناوچەی ئەروەندی ئازاد بۆ کاروباری بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی کار لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران رایگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تەمموز عێراق داخستنی دەروازەی سنووری بازرگانی لە رۆژانی جەژنی قوربان تا جەژنی غەدیر راگەیاند و بەو شێوەیەش هیچ جموجوڵێکی بازرگانی لەسەر سنووردا نەبوو".
ناوبراو راشیگەیاند، "لە ئەمڕۆوە دەروازەی شەلەمچەی نێودەوڵەتی دەکرێتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە".
بەفەرمی رۆژی چوارشەممە ٨ی تەمموز، ناردنی شتومەکەکان جگە لە نەوت، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق دەستی پێکردووەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment