کوردپرێس: سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵی خۆیان".
هەروەها رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان درێژکردەوە و رایگەیاند، تا کاتژمێر 12:00ی شەوی 23ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، هەتا ئێستا 39 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش نۆ هاوڵاتی دوای پەڕاندنی پەتاکە گەڕاونەتەوە ماڵەوە و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment