له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌کاندا 8 هێزی PKK کوژران

به‌شی تورکیا- له‌ هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای PKK له‌ چیاکانی ئامانۆسی پارێزگای خه‌تای 8 هێزی ئه‌و گرووپه‌ کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا دژ به‌ بنکه‌ و باره‌گای PKK که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاوه‌ له‌ چیاکانی ئامانۆسی پارێزگای خه‌تای ده‌ستی پێکردبوو ڕۆژی ڕابردووش (6ی ئه‌یپڕێڵ) به‌ هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ ناسێندراوه‌کان له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ سیخوڕییه‌کانی سوپای تورکیاوه‌ پێوشوێنگری کرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا بنکه‌ی PKK له‌ چیاکانی ئامانۆس هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی دۆرت یۆلی پارێزگای خه‌تایان بۆردومان کرد که‌ به‌و بۆنه‌وه‌ 8 هێزی PKK کوژران.

ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له‌و ناوچه‌ شاخاوییه‌ له‌ زه‌وین و ئاسمانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13074

Your Comment

You are replying to: .
captcha