جەبار یاوەر: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتگیریی لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.

کوردپرێس- لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا کۆ بوونەتەوە و سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد یەکێک لە تەوەرەکانی ناو کۆبوونەوەکە، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بووە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بە میکانیزمی پێش ساڵی ٢٠١٤ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پشتگیری خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە.

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و سنوورەکانی پێش ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە سەرهەڵدانەوەی "کردەوە تیرۆریستییەکان" و گروپە چەکدارەکان هەیە لەو ناوچانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی هەواڵی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دابەش کردنی عێراق ڕانەوەستاوە و فەرمانیشی کردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنیی زیاتر لە سەر ڕێگای داقوق -دووزخورماتو.

News Code 12915

Your Comment

You are replying to: .
captcha