بەغدا دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراقە/ هێزەکانی تورکیا لە بەعشیقە بکشێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نوێترین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی، له‌ باره‌ی ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا، له‌ دژی په‌كه‌كه‌، راده‌گه‌یێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بده‌ن و رایگه‌یاندووه‌، ئێستا عێراق، كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د یه‌ڵدز، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ بووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندووه‌، عێراق له‌گه‌ڵ پێشێل كردنی سنووره‌كانی عێراقدا نییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ توركییه‌كانه‌وه‌ و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ هێزه‌كانی له‌ باكووری مووسڵ و به‌عشیقه‌ش بكشێنێته‌وه‌.

جه‌عفه‌ری راشیگه‌یاندووه‌، رێگه‌ به‌ هیچ وڵاتێک ناده‌ن ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی دراوسێ له‌ناو عێراق ئه‌نجام ناده‌ن.

پێشتر توركیا رایگه‌یاندبوو، دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوونی عه‌فرین، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق له‌ دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌سه‌ر سنووره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12753

Your Comment

You are replying to: .
captcha