ئاڵمانیا داخوازیی تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی ساڵح موسلیم بەو وڵاتە تاوتوێ دەکات

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بەڵێنی داوە ناوەندە پێوەندیدارەکانی ئاڵمانیا لە بارەی داخوازیی تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی ساڵح موسلیم ڕێبەری پێشووی یەپەگە بەدواداچوون بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کە ئەمڕۆ لەگەڵ چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کردووە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند داخوازیی تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی ساڵح موسلیم تاوتوێ دەکەن.

ناوبراو متمانەی بە هاوتا تورکەکەی خۆی داوە داخوازییەکەی تورکیا لە لایەن ناوەندە پێوەندییدارەکانی ئاڵمانیاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

زیگمار گابریل زیادی کرد: لە ڕاستیدا ئێمە یادداشتێکی ناڕەسمی-مان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بەدەست گەیشتووە وەکوو هەمیشە ئەو یادداشتە بۆ وەزارەتی دادی ئاڵمانیا دەگوازرێتەوە. ئەوانێش بەگوێرەی یاساکانی ئاڵمانیا ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوە: ڕۆتێرز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12284

Your Comment

You are replying to: .
captcha