بوردومانی قورسی ناحیه‌ی جندریسی عه‌فرین بەردەوامە

به‌شی سووریا- له‌ شه‌وی ڕابردوووه‌وه‌ ناحیه‌ی جندریسی عه‌فرین به‌ سه‌ختی بوردومان ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، سوپای تورکیا له‌ نیوه‌شه‌و و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه‌ بنکه‌ و باره‌گای هێزه‌ کوردییه‌کان و ناوه‌ندی شاری جندریس و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ سه‌ختی بوردومان و تۆپباران ده‌کات.

له‌و بوردومانه‌دا گونده‌کانی "حاجیلر"، "همیلکا"، "بافلور" و "اخجل" کراونه‌ته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها له‌ شه‌وی ڕابردوودا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و ناحیه‌ی ئه‌عزاز هێزه‌کانی پاڵپشت‌کراوی تورکیا هه‌ندێ هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌ست پێکردوووه‌ و گوندی گوبل تۆپباران ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12261

Your Comment

You are replying to: .
captcha