توركیا ئاوی ڕووباری دیجلە دەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌لایه‌ن توركیا-وه‌، مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دروست ده‌بێت، حكوومه‌تی به‌غداش وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ردانه‌وه‌ی به‌شه‌ ئاوی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس خۆشه‌وی خه‌لیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لەوبارەیەوە ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، مه‌ترسییێكی زۆر له‌سه‌ر ڕووبار و ده‌ریاچه‌كانی خوارووی عێراق دروست بوووه‌، جگه‌ له‌هۆكاری كه‌میی ڕێژه‌ی باران بارین، دروست كردنی ژماره‌یێك به‌نداویش له‌سه‌ر ڕێی دیجله‌ له ‌توركیا، هۆكاری سه‌ره‌كین.

ناوبراو وتیشی:" دروست كردنی ئه‌و به‌نداوانه‌، كه‌ له‌مانگی 6ی ئه‌مساڵ كۆتایییان دێت، مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سامانی ئاو له‌ عیراق دروست ده‌كات و زیانیش به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌گه‌یه‌نێت".

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسییه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنێكدا، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ڕاسپارد سه‌ردانی توركیا بكات بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی به‌شی عیراق له‌ ئاوی رووباری دیجله‌.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

News Code 11881

Your Comment

You are replying to: .
captcha