بهپێی ههواڵی کوردپرێس، پارێزگاری کهرکووک وتیشی: قسەی لەگەڵ تەواوی فەرماندە ئەمنییەکانی کەرکووک کردوووە و هەموویان پێیان راگەیاندوووە، باری ئەمنی کەرکووک جێگیرە و هیچ مەترسییێک بوونی نییە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەکرێنەوە لە بارەی هاتنی داعش و هەڵاتنی هێزە ئەمنییەکان، درۆن و هیچ بنەمایێکی راستیان نییە.
پێشتریش محەمەد عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئێن ئاڕ تی وتی: "پێمان وایە چەند لایەنێک لە پشتی بڵاو کردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بن لە کەرکووک، بە مەبەستی تێکدانی ئارامی شارەکە بۆ مەبەستی سیاسی و هەڵبژاردن".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشی داعش بۆ سەر کەرکووک و کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان، بەشێک لە دانیشتوانی کەرکووک تووشی ترس و دڵەراوکێ بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment