بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارەوانی سنە رایگەیاند، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە تەمەنێک کاری ھونەری، لە عوسمان کێمنەیی، لە شاری سنە مەراسیمی ڕێزلێنانەکە بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمی رێزلێنانەکە، ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندان، لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.
لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن، لە ھونەرمەندی کورد، عوسمان کێمنەیی، ھونەرمەندان ئەنوەر قەرەداغی، قوتبەدین سادقی و ئەردەشیر کامکار، بەشداری دەکەن و وتەکانی خۆیان سەبارەت بە عوسمان کێمنەیی پێشکەش دەکەن.
ھەروەھا پەیکەرێک بۆ، عوسمان کێمنەیی، لە لایەن ھادی زیائەدینییەوە، دروست کراوە، کە لە مەیدانی غەفووری شاری سنە جێگیر دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment