به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه ئه‌حمه‌د له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه" ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که پارته کوردستانییه‌کان تا ئێستا سه‌باره‌ت به بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتووی عێراق -له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق به بێ ڕه‌زامه‌ندیی کورده‌کان- ڕێک نه‌که‌وتوون.
ناوبراو وتیشی: ته‌نیا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوه که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک و شاری دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌شداری نه‌کات.
تاڤگه ئه‌حمه‌د زیادیشی کرد: ڕاپۆرته بڵاو کراوه‌کان سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌کردنی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندی پڕۆژه‌یاسای بودجه به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان درۆیه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment