بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: جەخت کردنی فەرماندەی سێنتکام لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانیدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، شتێک لە ئیرادەی ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان کەم ناکاتەوە و ئێمە بوونی خۆمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا نەبەستووەتەوە.
بەشی سووریا- بهرپرسێكى باڵاى ئیدارەی خۆسەر ڕایدهگهیێنێت، هەرچەندە مەرجی پێشوەختیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا نییە، بەڵام پڕۆژەیێکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردووە.
بەشی جیهان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت تورکیا گوشاری خستۆتە سەر هەولێر تاکوو هەناردەی کاڵا و شتومەک بۆ کوردستانی سووریا کەم بکاتەوە.