بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لە خێرا کردنی هەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر و هەمەلایەن دەکاتەوە لە سەرجەم سێکتەرەکان و بە گرنگیەوە دەڕوانینە ئەوەی رۆڵی حیزب لە بازاڕو قۆرخکردنی کۆتایی پێبهێنرێت.