فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق بە نیازە پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن، وەزیری ناوخۆ دەستنیشان بکات و پێکهاتەی کابینەی وزاری بە تەواوی کۆتایی پێبهێنێت.
کۆتا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکی توندی بەخۆوە بینی، کە بووە هۆی تێکچوونی ڕەوتی دەنگدانەکە و دواجار دواخستنی بڕیاردان لەسەر پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە، بە جۆرێک کە سەرەنجام دانیشتنەکە بەبێ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسانە کۆتایی پێ هێنرا و هەڵگیرا.
لە کاتێکدا پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ دانیشتنی چارەنووسسازى دەنگدان بە کابینەی «عەلی زەیدی» لە ڕۆژی سێشەممە (١٢ی مانگی ئایار ٢٠٢٦) ئامادە دەکا، کەڵەکەبوونی قەیرانە ناوخۆییەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجامدانی ئەو دانیشتنەی خستووەتە ناو دۆخێکی نادیارەوە.