کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شاندێکی ڕاسپاردووە بۆ ڕاوێژ كردن لەگەڵ هەردوو ئاراستەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ رێککەوتن و دیاریکردنی وادەی کۆنگرە.
ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەكە و گرووپێک لە خانەی ڕاپەڕاندن هەموو هەوڵ و هەنگاوەکانی بونیادنانەوەی گۆڕانیان لەباربرد.
جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە کە دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند لەدوای ڕووخانی بەعسەوە هیچ کاتێک بەهێندەی ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە.