پارێزگاری کرماشان لەبارەی پێویستیی سوود وەرگرتن له سەرچاوەکانی وزە گوتی: پارێزگاریی کرماشان بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ، شارەوانیی کرماشان، کارخانە چیمەنتۆی رۆژاوا و کۆمپانیای دووبارە بەرهەمهێنانەوە، پڕۆژەی پایلۆتی کەڵک وەرگرتن له زێڕابی شاری بۆ بەرهەم هێنانی وزە (RDF) جێبەجی دەکات.
بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- لە دونیای ئەمڕۆدا، پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا، بەتایبەتی لە پیشەسازیی بیناسازیدا، وایکردووە بەردەوام داهێنان ببینین، ئێستاش کۆمەڵێک نوخبەی ئێرانی، دوای چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پەڕەی ئۆکسیدی مەگنیسیۆمیان لە عومان دامەزراندووە.