وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا، بڕوانامەی دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند و ڕێگەی بە خوێندکارانی ئەم ناوچانە دا کە لە ساڵانی خوێندنی دیاریکراودا بەشداری لە تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وڵاتدا بکەن.
بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان دیمەشق و بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نزیکەی ١٩ هەزار و ٤٠٠ مامۆستا کە لە ناوچە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرقاڵی کارن، وەک فەرمانبەری فەرمی دەچنە ناو سیستمی پەروەردەی حکوومەتی سووریاوە.