بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسامان بۆ لێبوردنی گشتی زیندانیانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی پەککەوتنی پەرلەمان و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نەتوانراوە یاسای لێبووردنی گشتی لە هەرێم دەربکرێت.