وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایدەگەیێنێت: لە نێوان ۱۰ بۆ ۱۲ی تەممووز، یەکەم گرووپی گەریلاکان کە لە ۲۰ تا ۳۰ کەس پێکدێت، لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن.
وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت، لە کۆنگرەی پەکەکەدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دراوە، نەوەک چەکدانان و جەختیش دەکاتەوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەبێت سەرەتا دەوڵەتی تورکیا زێهنییەتی خۆی بگۆڕێت.