هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دەستبەکاربوونی خولی نوێی پەرلەماندایە، بەپێی زانیارییەکانیش چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سازبدرێت ئەوەش بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کە دوا بەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پاش ١٠ ڕۆژ پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی سازدەکات و دەبێت دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری بکرێت، دوای پەرلەمانیش سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت.