"لەنێو ڕێگادا ڕەنگە پێنج تا شەش منداڵم ژماردبوو کە لەو مەود کورتەدا کە تێمانپەڕاند گیانیان لەدەست دابوو و بەبێ غوسڵ و کفن ئەسپەردەی خاک دەکران و قەبرەکانیان دیاری دەکرا تا ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ لایان بگەڕێنەوە. دیمەنێکی سەیر بوو خەڵک لە ترسی سوپای سەدام و بەکرێگیراوەکانی بێپەنا مابوونەوە..."