ڕۆژی دووشەممە ۲ی مانگی دوانزەی ۲۰۲۴، یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ۹۷ ئەندامی سەرکەوتووی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و دوای ئەوەی ئەندامان سوێندی یاساییان خوارد، دەرگای خۆپاڵەوتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان نەتوانرا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت و دانیشتنەکە بەکراوەیی هێڵرایەوە.