فرەنەتەوەیی

  • ئایا بەرەی یەکگرتووی PYD-ENKS  هەمبەر دیمەشق هەڵوەشاوەتەوە؟

    ئایا بەرەی یەکگرتووی PYD-ENKS  هەمبەر دیمەشق هەڵوەشاوەتەوە؟

    هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو لە نێوان دوو ڕەوتی سەرەکی کوردەکانی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ( ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD)- بە کردەوە شکستی هێناوە. جیاوازییە ئایدۆلۆژی و جیوپۆلیتییەکان بووەتە هۆی ئەوە لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە شکست بهێنێت لەوانە تێڕوانینی ENKS بۆ فیدیڕاڵیزمی نەتەوەیی کورد لە بەرامبەر مکووڕ بوونی PYD لەسەر پێکهاتەیێکی فرە نەتەوەیی. بووەتە هۆی شکست هێنانی لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە. لە ئێستاشدا ENKS ڕێگایەکی نوێ گرتووە بەر بە کردنەوەی نووسینگەیێک لە دیمەشق و ڕاکێشانی پشتیوانی تورکیا، دوبەرەکی نێوان کوردەکانی سووریا قووڵتر بووەتەوە.